بە پێی ڕاپۆری کەناڵی"اللؤلؤه"؛ سەرباری گەرم بوونی هەوای بەحرەین، گەمارۆی ئاسایشی و شەپۆلی گرتنەکان لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی بەحرەین، شیعەکانی ئەو وڵاتە، مانگرتنی خۆیان بۆ هاوهەڵوێستی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم لەبەردەم ماڵی ئەو مامۆستایە دینییەی بەحرەین لەناوچەی ئەلدوراز، بەردەوام دەکەن و ئەو مانگرتنە چووەنێو سەدەمین ڕۆژی خۆیەوە.
مانگران بە خوێندنی نوێژی جەماعەت لەبەردەم ماڵی سەرۆکی شیعەکانی بەحرەین، خوازیاری ڕاگرتنی ڕەوتی دادگەییکرانی زانایانی دینی و هەروەها ڕاگرتنی کردەی سەرکوتکەرانە لەدژ شیعەکانی ئەو وڵاتە بوون.
لەلایەکی دیکەوە، نەیارانی رژیمی بەحرەین لەدەرەوە، بەیاننامەیەکیان لەژێرناوی"سەت ڕۆژ بەرەڤانی لە دین و نیشتمان" دەرکردو تێیدا دادگەییکرانی شێخ عیسا قاسمیان بەهەنگاوێکی کرێت و دەسدرێژکاریی بۆسەر ئایینی ئیسلام لەقەڵەم دا.
نەیارانی رژیمی بەحرەین لەو بەیاننامەیەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئاشتیانەبوونی ڕاپەڕینی جەماوەریی١٤ی فێڤرییەی بەحرەین و پێبەندبوونی شیعەکان بە بەهاکان، یاسا و یەکڕیزیی نیشتمانی ڕایانگەیاند، هەموو ئامانجەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بەسەبر و پشوودرێژی و بەسیرەتی گەلی بەحرەین و ڕێبەریی شێخ عیسا قاسم بێ ئاکام ماوەتەوە.
رژیمی بەحرەین ژۆئەنی٢٠١٦مافی هاووڵاتیبوونی لە شێخ عیسا قاسم زانای دینی ئەو وڵاتە سەندەوە کە ئەو کردەیە، کاردانەوەی توندی لەنێو شیعەکانی بەحرەین و جیهان لێکەوتەوە.
بەحرەین لە فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەرە لەدژ رژیمی ئالی خەلیفە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٠
News ID: 782057
سەتەمین ڕۆژی مانگرتنی خەڵکی بەحرەین لەبەردەم ماڵی ڕێبەری شیعەکانی ئەو وڵاتە لەناوچەی ئەلدوراز بەڕێوە چوو.